دسترسی سریع

بدنه خبر

دانشگاه کردستان / پورتال اخبار / بدنه خبر
پەیامی سەرۆکی زانکۆی پۆلی تێکنیکی سلێمانی بۆ یەکەمین کۆنفڕانسی گەشتیاری و گەشەپێدان
پنجشنبه، 11 مهر 1398
پەیامی سەرۆکی زانکۆی پۆلی تێکنیکی سلێمانی بۆ یەکەمین کۆنفڕانسی گەشتیاری و گەشەپێدان
دوکتۆر ئالان فەرەیدوون، سەرۆکی زانکۆی پۆلی تێکنیکی سلێمانی پەیامێکی ئاراستەی یەکەمین کۆنفڕانسی گەشتیاری و گەشەپێدان کرد کە لە لایەن لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی ئەم کۆنفڕانسەدا خوێنرایەوە. بە پێی هەواڵی بەشی پێوەندیە گشتیەکانی زانکۆی کوردستان، دەقی پەیامەکە بەم شێوەیە.

پەیامی سەرۆکی زانکۆی پۆلی تێکنیکی سلێمانی بۆ یەکەمین کۆنفڕانسی گەشتیاری و گەشەپێدان

دوکتۆر ئالان فەرەیدوون، سەرۆکی زانکۆی پۆلی تێکنیکی سلێمانی پەیامێکی ئاراستەی یەکەمین کۆنفڕانسی گەشتیاری و گەشەپێدان کرد کە لە لایەن دوکتورکازم فه رج  لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی ئەم کۆنفڕانسەدا خوێنرایەوە.

بە پێی هەواڵی بەشی پێوەندیە گشتیەکانی زانکۆی کوردستان، دەقی پەیامەکە بەم شێوەیە.

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

بەڕێز جێگری وەزیری گەشتیاری ئێران، بەڕێز دوکتۆر فیروزی جێگری پارێزگاری کوردستان، بەڕێز دوکتۆر سادقی سەرۆکی زانکۆی کوردستان، ئامادە بووانی بەڕێز سڵاوی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلی تێکنیکی سلێمانی بە ناوی سەرۆکی زانکۆ دوکتۆر ئالان فەرەیدوون، ئێمە میوانانی شاری سلێمانی پایتەختی ڕۆشنبیری و شاری برایەتی و خۆشەویستیتان لێ بێت. خۆمان بە خۆشحاڵ دەزانین دەبینە میوانی خانەخوێ شاری دەستە خۆشکی شارەکەمان، شاری سنەی سەمبولی ئاوەدانی و تەبایی و پێکەوە ژیان، شاری گەشت و گوزاری و ئارامگری دڵەکان.

بەڕێزان دیمەنی جوانی کوردستان وای کردووە کە ئاراستەی برەودان بە ئابووریمان بەرەو گرینگی دان بە کەرتی گەشت و گوزاری هەنگاو دەنێت و وەک فاکتەرێکی گەورەی وەبەرهێنانی لێ دەڕوانرێت. هەر لە سۆنگەی ئەم بیرۆکەشەوە خۆمان بە خۆشحاڵ دەزانین کە بۆ جاری سێهەم کۆنفڕانسی زانستی زانکۆمان لە گەڵ زانکۆی کوردستان بەڕێوە بەرین و ئەم بابەتە گەشتیاریە بخەینە بەر باس و لێکۆڵینەوە لە گەڵ توێژەران.

بێگومان فرە خوێندنەوەی ئاڕاستەی زانستە جیاوازەکان لە بواری مرۆیی و گەشت و گوزاریەکان بوارێکی باشتر دەڕەخسێنێت بۆ کۆمپانیا و بوارە بازرگانیەکان و لە لایێکی دیکەشەوە هەڵنانی بەرپرسانە بۆ ڕسکاندنی هەمە لایەنەوی بابەتەکان.

بەڕێزان بواری گەشە پێدانی کەرتی گەشت و گوزار هەمە لایەنە، چ لایەنی ئابووری، چ لایەنی بازرگانی و چ لایەنی کۆمەڵایەتی، چ لایەنی ئەمنی و پاراستی سەرمایەی ئەوانەی کە دەبنە میوان و لامان دەمێننەوە. ئەمە وێڕای ئەوەیە میلاتی کورد لە دێرزەمانەوە ناسراوە بەوەی کە وا ڕێز لە میوان و سەردان کەرانی شار و وڵاتەکەیان کردووە. بە هیواین ئەم کۆنفڕانسە ببێتە مایەی بەرەوپێش خستنی بواری گەشت و گوزاری و برەودان بە ئابووری وڵاتەکەمان. ئێوەش هەرشاد و سەرفراز و سەرکەوتوو بن.

 
منبع: روابط عمومی دانشگاه کردستان
 
پورتال اخبار