دسترسی سریع

بدنه خبر

دانشگاه کردستان / پورتال اخبار / بدنه خبر
خوێندکاران و ماموستایانی زانکۆی کوردستان پشتیوانی خۆیان لە کوردانی ڕۆژئاوا دەربڕی
چهارشنبه، 24 مهر 1398
خوێندکاران و ماموستایانی زانکۆی کوردستان پشتیوانی خۆیان لە کوردانی ڕۆژئاوا دەربڕی
خوێندکاران و ماموستایانی زانکۆی کوردستان بە مەبەستی پشتیوانی لە کوردانی ڕۆژئاوا, گردبوونەوە و ئیدانەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریایان کرد.
بە ڕاپۆرتی بەشی پێوەندیە گشتیەکانی زانکۆی کوردستان, ژمارەئێک لە خوێندکاران و ماموستایانی زانکۆی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ڕەزبەر لە گردبوونەوەئێکدا پشتیوانی خۆیان لە کوردانی ڕۆژئاوا دەربڕی و داوایان لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان کرد بۆ بەرگری لە ئاوارە بوونی کوردانی ڕۆژئاوا دەنگی خۆیان هەڵبێنن و پشتیوانی کوردان بن.

ئەم کۆبوونەوەیە پاش وەرگرتنی ئیجازەنامە و بە بەشداری سەرۆکی زانکۆ و ژمارەئێکی بەرچاو لە خوێندکاران و ماموستایان بەڕێوە چوو و دژی هێرشی تورکیا بۆ سەر خەڵکی بێ تاوانی باکووری سووریا دورشمیان دا و بەم شێوەیە پشتیوانی خۆیان لە کوردانی ڕۆژئاوا دەربڕی.

سەرۆکی زانکۆ لەم کۆبوونەودا وێڕای مەحکووم کردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردان, وتی: ئەمڕۆ کۆ بووینەتەوە تاکوو لەم شوێنە پیرۆزە زانستیەدا, دەنگی کوردانی بێ تاوانی ڕۆژئاوا بە هەموو جیهان ڕابگەینین.

ئەو هەروەها ئاماژەی بۆ لە ناو چوونی دیکتاتۆرانی جیهان کرد و وتیشی: مێژوو هەمیشە لە ناوچوونی دیکتاتۆرانی بینیوە و ئەمجارەش هیچ جیاوازئێکی نیە و چارەنووسی دیکتاتۆر دووپات دەبێتەوە.

سادقی ڕایگەیاند: پشتیوانی لە خەڵکی ڕۆژئاوا تەنیا کارێکی مرۆڤی یان سیاسی نیە بەڵکوو نوێنەرەوەی ڕوانگە و سیاسەتی وڵاتە ڕۆژئاواییەکان لە بەرانبەر خەڵکی جیهانە.

سەرۆکی زانکۆی کوردستان داوای لە بیرمەندانی هەموو جیهان کرد کە لە بەرانبەر ئەم جینایەتەی تورکیا دژ بە کوردان, بێدەنگ نەبن.
 
منبع: پێوەندیە گشتیەکانی زانکۆی کوردستان
 
پورتال اخبار