دسترسی سریع

بدنه خبر

دانشگاه کردستان / پورتال اخبار / بدنه خبر
زانکۆی هەڵەبجە و زانکۆی کوردستان یاداشتنامەی لێک تێگەیشتن واژۆ دەکەن
سه‌شنبه، 5 آذر 1398
زانکۆی هەڵەبجە و زانکۆی کوردستان یاداشتنامەی لێک تێگەیشتن واژۆ دەکەن
وەفدێک لە زانکۆی کوردستانەوە سەردانی زانکۆی هەڵەبجەیان کرد و لە چاوپێکەوتنێکدا یاداشتنامەی لێک تێگەیشتنیان واژۆ کرد.
ڕۆژی یەکشەممە(3ی سەرماوەز) وەفدێکی زانکۆی سنە و نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵای ئێران سەردانی زانکۆی هەڵەبجەیانکرد، کەپێشوازی کران لەلایەن پ.د. مەهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆ و ڕاگری کۆلێجەکانی زانکۆی هەڵەبجە.

وەفدی بەشداربوو پێکهاتبوون لە هەریەکە لەبەڕێزان د. صادقی سەرۆکی زانکۆی کوردستان و د. قوباد شەفیعی سەرۆکی بەشی ئێونەتەوەیی و د.عەبدوڵا حسن زادە سەرۆکی پێشووی بەشی نێونەتەوەیی زانکۆی کوردستان و د.مهران عاشوری نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ئێران.

لەدانیشتنێکی دۆستانەدا باسیان لەو کارانە کرد کە پێشتر لەگەڵ زانکۆی هەڵەبجە ئەنجامیان داوە و لەچەند تەوەرێکدا هەموو هاوکاریێکی خۆیان بۆ زانکۆ بەم شێوەیە دووپاتکردەوە: زانکۆی کوردستان هەموو هاوکاریێکی خۆی پێشکەش بەزانکۆی هەڵەبجە دەکات لە هەموو بوارەکان و بەشەکان بۆکردنەوەی ڤۆرک شاپ و خولی ڕاهێنان بۆ مامۆستایان و کردنەوەی خولی زمانی فارسی بۆ بەدەستهێنانی ناز ناوی زانستی.

پاشان لەسەر پێشنیاری ڕاگری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکان بەڵێنی کردنەوەی سیمنارێکی هاوبەش بۆشاری هەڵەبجە لە هەموو بوارەکانەوە بۆ زیاتر بەرەو پشبردنی شارەکە و هەروەها لە سەر کردنەوەی ماستەر و دکتۆرا لەسەرجەم بەشەکاندا و جەختکردنەوە لە فێر بوونی زمانی فارسی کە بۆ نازناوی زانستی گرنگە, باسیان کرد.

سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجەش زۆر سپاسی بەدەمەوەهاتن و خەمخۆری کردن و هەموو هەوڵەکانی ئێستا و پێشتریانی بەرز نرخاند و لۆگۆی زانکۆی پێشکەش کردن و ئەوانیش سەرەڕای پێدانی لۆگۆی زانکۆی خۆیان کۆمەڵێک دیاری جوان وئەنتیکەیان پێشکەش بە زانکۆی هەڵەبجەکرد.
 
 
 
منبع: روابط عمومی دانشگاه
 
پورتال اخبار