دسترسی سریع

بدنه خبر

دانشگاه کردستان / پورتال اخبار / بدنه خبر
سەرۆکی زانکۆی کوردستان ڕایگەیاند: زانکۆ کوردستان دەیەوێت کەڵک لە تواناییەکانی کۆچەر بیرکار وەرگرێت
چهارشنبه، 13 آذر 1398
سەرۆکی زانکۆی کوردستان ڕایگەیاند: زانکۆ کوردستان دەیەوێت کەڵک لە تواناییەکانی کۆچەر بیرکار وەرگرێت
سەرۆکی زانکۆ کوردستان ڕایگەیاند کە پلان ڕێژیان کردووە بۆ ئەوەی بتوانن کەڵک لە توانا و زانستی بلیمەتی کورد مامۆستا کۆچەر بیرکار وەرگرن.
بە ڕاپۆرتی بەشی پێوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان, ڕەحمەت سادقی، سەرۆکی زانکۆ کوردستان دوێنێ سێشەمە لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی بە ئامادە بوونی هەواڵنێرانی پارێزگای کوردستان، وتی: لە ئێستادا 492 خوێندکاری بیانی لە زانکۆی کوردستاندا خەریکی خوێندنن.
 وتیشی: بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی زانکۆ کوردستان و پەرەدان بەو ڕواڵەتە نێودەوڵەتیە، لە گەڵ 30 زانکۆی جیهاندا ڕێککەوتننامەی هاوکاری هاوبەشمان واژۆ کردووە و تا ئێستا 4 خولی هاوبەشیمان بەڕێوەبردووە لە ماوەی ئەم 9 مانگەی رابردوودا.
 سادقی بە ئاماژە بەوەی کە لە گەڵ وڵاتانی فەرەنسا، نەمساو و ئیسپانیا خوێندکار و مامۆستامان گۆڕیوەتەوە، زیادی کرد: ئەمساڵ مۆڵەتمان وەرگرتووە بۆ ناردنی 15 خوێندکار و چوار مامۆستا و سێ فەرمانبەر و ساڵی ڕابردووش 16 مامۆستا و خوێندکارمان ناردە ئەم وڵاتانە.
 سەرۆکی زانکۆ کوردستان لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە زانکۆ دەیەوێت کەڵک لە دەفرایەتی  و تواناییەکانی پڕۆفسۆر کۆچەر بیرکار لە زانکۆ کوردستان وەرگرێت.
ئەوەشی وت کە پلانڕێژیان کردووە بۆ ئەوەی ئەم هەڵکەوتەی بواری بیرکارییە بۆ وانە وتنەوە لە زانکۆ کوردستان بە شێوەی خولی کورت ماوە بێتەوە س
 
منبع: روابط عمومی دانشگاه کردستان
 
پورتال اخبار