په‌یامی سه‌رۆکایه‌تیی زانکۆی کوردستان به‌بۆنه‌ی کۆچی ناواده‌ی مامۆستای پایه‌به‌رز دکتۆر ناسر قادری
|
جمعه، 30 خرداد 1399
|
سەرۆکی زانکۆی کوردستان بە بۆنەی کۆچی ناوادەی دوکتۆر ناسر قادری پەیامێکی بڵاو کردەوە.
بەناوی خوای گه‌وره و بێ هاوتا
انا للە و انا الیە را‌جعون
به‌هاری خهزانلێدراوی ئه‌مساڵمان له‌دواڕۆژه‌کانی خۆیدا گه‌ڵای گیانی شیرینی یه‌کێ له ئازیزترین ڕۆڵه هه‌ڵکه‌وتووه‌کانی زانکۆی کوردستانی دایه به‌ر وێشوومهی مه‌رگێکی ناواده. به‌داخێکی زۆر گرانەوە، دوێنێ 28 مانگی جۆزه‌ردان، دکتۆر ناسری قادری، ئه‌ندامی لێوه‌شاوه‌ی لیژنه‌ی زانستی و مامۆستای گرووپی باخه‌وانیی زانکۆکه‌مان، ڕۆحی به‌رزه‌فڕی به‌ره‌و ئاسمانی ئه‌به‌دیه‌ت فڕی و بۆ هه‌میشه، له‌گه‌ڵ خه‌می ماڵاواییه‌کی نابه‌وه‌خت، به‌جێی هێشتین. له‌م بۆنه دڵتاوێنهدا، به‌ناوی هه‌موو کادر و ستافی زانکۆی کوردستانه‌وه، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی گه‌رمی خۆم ئاراسته‌ی تێکڕای جڤاکی زانستگایی ئێران، کوردستان و هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان، به‌تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی کۆستکه‌وتووی دکتۆر قادری، ده‌که‌م. هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا جێی خۆیه‌تی سپاسی تایبه‌تیش پێشکه‌شی کادر و هاوکارانی ماندوو به‌ڵام کۆڵنه‌ده‌ری زانکۆی پزیشکیی بکه‌م، که له هیچ هه‌وڵێکی دڵسۆزانه بۆ ڕزگارکردنی گیانی مامۆستای کۆچکردوومان درێغییان نه‌کرد. له‌کۆتاییشدا به پهرۆشیێکی زۆره‌وه تکا له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ده‌که‌م پرۆتۆکۆله‌کانی ته‌ندروستی له‌به‌رچاو بگرن و له ئاست ڕاسپارده‌کانی خۆپارێزی له په‌تای کۆرۆنا، که‌مته‌رخه‌می نه‌نوێنن. خۆپارێزی ته‌نیا پرسێکی شه‌خسی نیه، به‌ڵکو لێپرسراویه‌تییه‌کی ده‌سته‌جه‌معی و ئه‌رک و واجبێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقی و ئینسانیشه. سه‌رمایه ئینسانییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه به ڕۆژ و دووڕۆژ به‌رهه‌م نه‌هاتوون تا به‌و ئاسانییه، به هۆی که‌مته‌رخه‌میی ئه‌ندامانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگه‌وه، یه‌ک یه‌ک له ده‌ستیان بده‌ین. تکایه با به‌گیانی به‌رپرسیاریه‌تییه‌کی هاوبه‌شه‌وه به‌ر به ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ئه‌م په‌تا نگریسه بگرین. گیانی هاوکاری کۆچکردوومان له‌سایه‌ی یه‌زدانی دلۆڤاندا شاد بێت و، یاد و ناوی هه‌میشه به‌رز و به‌خێر بمێنێته‌وه.
دکتۆر ڕه‌حمه‌ت سادقی
سه‌رۆکی زانکۆی کوردستان