ئاگاداریی بەڕێوەچوونی وانەکانی زانکۆی کوردستان (١٥ تا ١٧ی سەرماوەز)
ئاگاداری سەرجەم ئەندامانی بەڕێزی کۆمەڵگەی زانکۆ دەکەینەوە،
بەپێی بڕیاری دەستەی بەڕێوەبردنی قەیرانی پارێزگای کوردستان و بەردەوامیی لووتکەی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزا لە شاری سنە، سەرجەم وانەکان لە ڕۆژانی شەممە، یەکشەممە و دووشەممە (١٥ تا ١٧ی سەرماوەزی ١٤٠٤)، بە شێوەی ئۆنلاین و لە ڕێگەی سیستەمی فێرکاریی ئۆنلاینی زانکۆوە بەڕێوە دەچن.
-
زانیاریی چوونەژوورەوە بۆ سیستەم:
-
مامۆستایان: ناوی بەکارهێنەر (ژمارەی مامۆستایەتی)، وشەی نهێنی (کۆدی نیشتمانی)
-
قوتابییان: ناوی بەکارهێنەر (ژمارەی قوتابیەتی)، وشەی نهێنی (کۆدی نیشتمانی)
-
قوتابییە نێودەوڵەتییەکان: ناوی بەکارهێنەر (ژمارەی قوتابیەتی)، وشەی نهێنی (ژمارەی قوتابیەتی)
-
-
پێویستە مامۆستایانی بەڕێز بۆ هەر وانەیەک تەنها یەک وێبینار دروست بکەن و سەرجەم وانە ئۆنلاینەکان بەپێی خشتەی حەفتانەی ئامادەبوون، لە هەمان وێبیناردا بەڕێوە ببەن.
-
پێویستە قوتابییانی خۆشەویست بەپێی خشتەی کاتیی ئامادەبوون، لە وانە ئۆنلاینەکاندا بەشدار بن.
-
ڕێنمایی ڤیدیۆیی بۆ مامۆستایان و قوتابییان سەبارەت بە چۆنیەتیی بەکارهێنانی سیستەمەکە لە لاپەڕەی چوونەژوورەوەی سیستەمی فێرکاریی ئۆنلایندا بەردەستە.
-
سەرجەم چالاکییە کارگێڕییەکانی زانکۆ بە شێوەی ئامادەبوون (حضوری) بەردەوام دەبن.
-
بەڕێوەبردنی کۆنفرانس و بۆنەکان بە ڕەچاوکردنی تەواوی ڕێکارە تەندروستییەکان و بەکارهێنانی ماسک ڕێگەپێدراوە.
بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان
